د. حه‌مودی ته‌قینه‌وه‌ی كازمیه ڕسوا ده‌كات وداوای تۆله سه‌ندنه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی دوباره داوای له حكومه‌ت كرد كه تۆڵه‌ی به‌په‌له له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێته‌وه ئه‌وانه‌ی كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
شێخ حه‌مودی ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری كازمیه به‌دوایین هه‌ناسه‌ی داعش له‌قه‌ڵه‌مدا و دووپاتیكرده‌وه كه هه‌ر كارێكی تیرۆریستی كه ئه‌نجام ده‌درێت بڕوامان زیاتر ده‌كات وهێزمان پێده‌به‌خشێت بۆ له‌ناوبردنی تیرۆریستان.