سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران چاوی‌ به‌ سه‌رۆك وئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ پیشه‌سازییه‌كانی‌ عیراقی‌ ده‌كه‌وێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، چاوی‌ به‌ سه‌رۆك وئه‌ندامانی‌ یه‌كێتی‌ پیشه‌سازییه‌كانی‌ عیراقی‌ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی‌ كه‌رتی‌ پیشه‌سازی‌ تایبه‌ت وپێویستی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كرده‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی‌ ئابوری‌ وڵات.
 هه‌روه‌ها جبوری‌ ئاماده‌یی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ دووپاتكرده‌وه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ یاسای‌ پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ پێویست وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ به‌رنامه‌ی‌ قه‌رزی‌ بچووك كرده‌وه‌ بۆ هاندانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت وكه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ بێكاری‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com