سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا كرد

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق به‌ڕێز فاروق قه‌یماقچی‌ كرد.
 له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ به‌هێزكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وپێشهاته‌كانی‌ بواری‌ هه‌رێمی‌ وجه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر كرا.
 سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ هاوكاری‌ وهه‌ماهه‌نگی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ بواری‌ ئاسایش وچڕكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ تیرۆر.
 له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ توركیا پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عیراق له‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆردا دووپاتكردره‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com