سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، سه‌رپه‌رشتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان كرد، له‌ هه‌نگاوێكدا بۆ به‌هێزكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ چاكسازییه‌كان له‌ناو ده‌زگای‌ یاساداناندا.
 له‌ئه‌نجامی‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی‌ نوێپۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌كان وه‌رگرن وبه‌ڕێز جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ راستكردنه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ چاكسازییه‌كان كرده‌وه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌ل وبه‌هێزكردنی‌ ڕۆڵی‌ یاسادانان وچاودێری‌ په‌رله‌مان و ڕه‌چاوكردنی‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ وگوزه‌رانی‌ هاوڵاتی‌ وكاركردن بۆ به‌هێزكردنی‌ رێوشوێنی‌ پێویست بۆ دابینكردنی‌ ژیانێكی‌ سه‌رفراز بۆ هه‌موو ڕۆڵه‌كانی‌ وڵات.
 هه‌روه‌ها جبوری‌ سه‌رۆك لیژنه‌كانی‌ راسپارد بۆ چڕكردنی‌ كۆبوونه‌وه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ شێوازێكی‌ گونجاو وپه‌سند له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و خاڵه‌ ناكۆكانه‌ی‌ ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م په‌سندكردنی‌ یاسا گرنگه‌كان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com