سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ چاوی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ كه‌ڕاده‌ ده‌كه‌وێت وداوا ده‌كات داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هێدانی‌ كه‌ڕاده‌ كرد.
 له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ داواكارییه‌كانی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان كرا، كه‌ به‌شێوه‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ دانیشتنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێندرایه‌وه‌ وپه‌رله‌مانتاران به‌كۆی‌ ده‌نگ په‌سندیان كرد.
سه‌رۆك جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر خێراكردن له‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ وێرانبووه‌كه‌ بكرێته‌وه‌.
 هه‌روه‌ها جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ بێلایه‌ن كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی‌ مافی‌ كه‌سوكاری‌ قوربانیان وگه‌یاندنی‌ تاوانباران به‌ سزای‌ خۆیان.
 له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ڕۆڵی‌ سه‌رۆك جبوری‌ وپه‌رله‌مان له‌ گرنگیدان به‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكارییه‌كانیان به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com