جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئارام شێخ محمد چاودێری‌ كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگایه‌كی‌ فۆتۆگرافی‌ به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ كاره‌ساتی‌ شنگال ده‌كات

له‌ژێرچاودێری‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد وبه‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ به‌ڕێزه‌كان وپۆلێك له‌ سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنبیرو رۆژنامه‌نووسان، پێشانگایه‌كی‌ فۆتۆگرافی به‌بۆنه‌ی‌ دووه‌مین ساڵیادی‌ كاره‌ساتی‌ شنگال رێكخرا.
شێخ محمد ووته‌یه‌كی‌ به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد تێیدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر مه‌ینه‌تی‌ وئازاره‌كانی‌ ئێزدییه‌كان له‌ده‌ستی‌ تیرۆریستانی‌ داعش وبه‌تووندی‌ رسوای‌ تاوانه‌كانی‌ تیرۆریستانی‌ ده‌رهه‌ق به‌ كورده‌ ئێزدییه‌كان كرد
له‌درێژه‌ی‌ ووته‌كه‌یدا شێخ محمد روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری‌ شنگال 1280 كه‌س شه‌هیدبوون ونزیگه‌ی‌ 380 به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ سه‌خته‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا وزیاتر له‌ 841 كه‌س بێ سه‌روشوێنن، هه‌روه‌ها 5838 كه‌سی‌ ئێزیدی‌ ده‌سته‌سه‌ركراون كه‌ 3500 ئافره‌تن وحكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ ئاواره‌كان له‌ ئێزدییه‌كان گه‌یشتووته‌ 75% وئه‌وانی‌ تریش له‌ ژێرده‌ستی‌ داعشدا ده‌ژین یان ئاواره‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ عیراق وده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بوونه‌.
له‌كۆتاییدا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران داوای‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ورێكخراوه‌كانی‌ جیهانی‌ كرد كه‌ پاڵپشتیمان بكه‌ن له‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ وداوایكرد كه‌ راپۆرتی‌ لیژنه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ پێش دوو مانگ له‌ژێرناونیشانی‌ “هاتوون بۆ تێكدان” له‌هه‌موو جیهان بڵاو بكرێته‌وه‌، كه‌ به‌وردی‌ تاوانه‌كانی‌ داعشی‌ ده‌رهه‌ق به‌ ئێزدییه‌كان تۆمار كردووه‌.

WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com