د. هومام حه‌مودی: فه‌رامئكردنی حه‌شدی میللی له شه‌ڕی رزگاركردنی مووسل تائیفه‌گه‌ری به‌هێز ده‌كات ویه‌كڕیزی نشتیمانی تێك ده‌دات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران د. شێخ هومام حه‌مودی هۆشداریدا له مه‌ترسی فه‌رامۆشكردنی حه‌شدی میللی له به‌شداریكردن له شه‌ڕی رزگاركردنی مووسلدا بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ویه‌كڕیزی نشتیمانی وداوایكرد كه گیانی نشتیمانبوون بۆ عیراق به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی تردا زاڵ بكرێت.
حه‌مودی له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه عیراق وڵاتی هه‌موو عیراقیه‌كانه وئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی كرداری سه‌لمێندرا كاتێك خوێنی عیراقیه‌كان به‌هه‌موو چین وتوێژه‌كانیه‌وه تێكه‌ڵ بوو له ڕزگاكردنی خاكی ئه‌و وڵاته له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، هه‌ربۆیه ئێمه ئه‌و داوایانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه داوای فه‌رامۆشكردنی حه‌شدی میللی له ڕزگاركردنی مووسلدا ده‌كه‌ن.