سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن ده‌كه‌ین كه‌ گرنگی‌ به‌ ئه‌ركه‌كانیان بده‌ن وده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری‌ هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی‌ یاسادانان ودادوه‌ریدا نه‌كه‌ن

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نیگه‌رانی‌ خۆی‌ نیشاندا له‌ هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ كاروباری‌ دادوه‌ری‌ وخستنه‌ڕوی‌ ڕای‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌.
سه‌رۆك جبوری‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن كرد كه‌ گرنگی‌ به‌ كاره‌كانی‌ خۆیان بده‌ن وده‌ست له‌ كاروباری‌ یاسادانان و دادوه‌ری‌ وه‌رنه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رونیكرده‌وه‌ كه‌ سیستمی‌ حوكمڕانی‌ له‌ عیراق له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌كان دامه‌زراوه‌ وئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات كه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ جێبه‌جێكردن ده‌ست له‌ كاروباری‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی‌ تر وه‌رنه‌دات.

WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com