سه‌رۆكی په‌رله‌مان وسه‌رۆككۆماری ئیران تاوتوێی هه‌رشه‌شه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌كه‌دا ده‌كه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، چاوی به سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئیران به‌ڕێز حه‌سه‌ن روحانی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی گرنگترین پێشهاته‌كانی سیاسی وئاسایش له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه كرا وسه‌رۆك جبوری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سه‌قامگیری عیراق په‌یوه‌سته به سه‌قامگیری ناوچه‌كه وپێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕشه‌كانی دووچاری عیراق ده‌بنه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی جیهانی دروست ده‌كات هه‌ربۆیه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشتی له عیراق بكات له جه‌نگی دژی تیرۆردا.