سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان چاوی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی‌ عیراقی‌ له‌ ئیران ده‌كه‌وێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌باره‌گای‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ عیراق له‌ ته‌هران، چاوی‌ به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانی‌ عیراقی‌ له‌ ئیران كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراق ده‌توانێت هه‌موو قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنێت به‌سوودوه‌رگرتن له‌ توانا ماددی‌ ومرۆڤیه‌كانی‌ خۆی‌ وخوێندكارانیش هێزی‌ گه‌وره‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن له‌ خزمه‌تكردنی‌ وڵات وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ بۆی‌.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گوێبیستی‌ بیروڕاو پێشنیاره‌كانی‌ قوتابیان بوو، له‌گه‌ڵ گوێبیستنی‌ كێشه‌كانیان وچۆنیه‌تی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ ئه‌و كێشانه

WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com