له میانه‌ی پێشوازیكردنی له وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ..شێخ هومام حه‌موودی جه‌خت ده‌كات: هه‌ر عیراقیه‌ك له ژێر هێلی هه‌ژاریدا بژیت ده‌بی یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه
ئیمڕۆ له میانه‌ی پێشوازیكردنی له وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێز مه‌حه‌مه‌د شه‌یاع سودانی , ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ هومام حه‌موودی حه‌موودی جه‌ختیكرد كه هه‌ر عیراقیه‌ك له ژێر هێلی هه‌ژاریدا بژیت ده‌بی یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بیگرێته‌وه .
شێخ هومام حه‌موودی گرنگی جێبه‌جێكردنی یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نیشاندا ئه‌ویش به مسوگه‌ركردنی داهاتێكی دارایی بۆ هه‌ر خێزانێكی ژێر هێلی هه‌ژاریدا بژیت له عێراق و ڕۆڵی وه‌زاره‌ت به به‌رزی نرخاند له ئاماده‌كردنی داتابێسێكی هه‌مه‌لایانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یاساكه ده‌یانگرێته‌وه.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوایكرد به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌ی ده‌به‌ردڕێ له چوارچێوه‌ی بڕینی پسۆله‌ی خۆراك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و بهای كاره‌با و باجه‌كان بۆ سندوقی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
شێخ هومام حه‌موودی گرنگی سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ێكی هاوبه‌ش له گه‌ڵ لیژنه‌كانی دارایی , ئافره‌تان و خێزان و مناڵ , كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ل وه‌زاره‌تی كار به مه‌به‌ستی‌هه‌موو كێشه و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان و تاوتوێكردنی دۆسه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ست به پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری كار هه‌وڵ و كۆششی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌ركردنی یاسای كار كه به گرنگترین یاسا ده‌هژمێردرێت بۆ پاراستنی مافی كریكار و نه‌هێشتنی ڕێژه‌ی بێكاری به ئاوایه‌كی به‌رچاو و مه‌زن .