له‌ یادی‌ جه‌ژنی‌ غه‌دیر.. د. حه‌مودی‌: هیواخوازین كه‌ جه‌ژنی‌ غه‌دیر ببێته‌ جه‌ژنێكی‌ نشتیمانی‌ فه‌رمی‌ وبۆنه‌یه‌ك بێت بۆ به‌هێزكردنی‌ یه‌كڕیزی‌ وپاراستنی‌ كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤ

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ پێرۆزبایی‌ له‌ ئومه‌تی‌ ئیسلامی‌ كرد به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ غه‌دیر وهیوای‌ له‌ خوای‌ گه‌وره‌ كرد كه‌ یه‌كڕیزی‌ له‌نێوان موسڵمانان به‌گشتی‌ وعیراقیه‌كان به‌تایبه‌تی‌ بپارێزێت، به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ دوژمنی‌ هاوبه‌ش كه‌ “تیرۆر”ه‌ وله‌هه‌مان كاتیشدا پیرۆزبایی‌ ڕزگاركردنی‌ شرقات وبه‌ره‌كانی‌ تری‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر له‌ گه‌لی‌ عیراقی‌ كرد.
هه‌روه‌ها د. حه‌مودی‌ له‌ به‌یاننامه‌ی‌ پیرۆزباییدا هیوای‌ خواست كه‌ ڕۆژی‌ جه‌ژنی‌ غه‌دیر ببێته‌ جه‌ژنێكی‌ نشتیمانی‌ بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان وئاماژه‌ی‌ به‌گرنگی‌ ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بكرێته‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ یه‌كڕیزی‌ وپاراستنی‌ كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤ .


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com