سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ مرۆڤی‌ وخزمه‌تگوزاری‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ به‌غدا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ باشوری‌ به‌غدا كرد.
 له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی‌ ئاسایش وخزمه‌تگوزاری‌ وكشتوكاڵی‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ به‌غدا خرایه‌ڕوو وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ باشتركردنی‌ بارودۆخی‌ مرۆڤی‌ وخزمه‌تگوزاری‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ به‌غدا.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ بارودۆخی‌ ئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ باشبوونه‌كی‌ به‌خۆیه‌وه‌ی‌ بینیووه‌ به‌هۆی‌ كاری‌ به‌رده‌وامی‌ هێزه‌كانی‌ ئایش وهاوكاریكردنی‌ رۆڵه‌كانی‌ هۆزه‌كان وهیوای‌ خواست كه‌ ئه‌و باشبوونه‌ بگاته‌ ئاستی‌ خوازراو.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com