جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد داوا له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات كه له‌نزیكترین كاتدا لیستی پاڵێوڕاوی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد داوای له سه‌رۆك وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد كه دۆسیه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كلابكاته‌وه و له‌نزیكترین كاتدا لیستی پاڵێوڕاوی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌روه‌ها شێخ محمد دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته دۆسیه‌ی جێگره‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی به‌رگری ودارایی وناوخۆ وپیشه‌سازی ته‌واوبكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه گرنگی خۆیان هه‌یه ونابێت چیتر دۆسیه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌ته‌كان به وه‌كاله‌ت درێژه نه‌كێشێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر باری خزمه‌تگوزاری و ئاسایش ده‌بێت.
له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی دیاریكردنی كه‌سانی خاوه‌ن پسپۆڕێتی زانستی وخاوه‌ن ناوبانگی باش له‌گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان دیاری بكرێن و گووتی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یه ده‌نگ له‌سه‌ر پاڵێوڕاوه‌كان بدات له‌كاتی پێشكه‌شكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه.
|