جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد چاوی به كه‌سوكاری شه‌هیدانی كه‌ڕاده ده‌كه‌وێت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، چاوی به كه‌سوكاری شه‌هیدانی كه‌ڕاده كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی كه‌سوكاری شه‌هیدانی كه‌ڕاده ومه‌ینه‌تیه‌كانیان خرایه‌ڕوو وهه‌وڵه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له پاڵپشتیكردن وهاوكاریكردنیان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه كه‌سوكاری شه‌هیدان قه‌ڵغانی (شه‌هیدانی كه‌ڕاده) پێشكه‌شی به‌ڕێز ئارام شێخ محمد كرد وه‌كو ڕێزلێنان بۆ هه‌وڵه‌كانی له پێشكه‌شكردنی هاوكاریكردن وپاڵپشتیكردن بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه به‌هۆی كاره تیرۆریستیه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له كه‌ڕاده ڕۆڵه‌كانیان له‌ده‌ستدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆك دووپاتیكرده‌وه كه پاڵشتیكردن وهاوكاریكردنی خێزانه‌كانی قوربانیان به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌كو هه‌ستكردنێك به به‌رپسیارێتی وپاڵده‌ری مرۆڤایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه گه‌وره‌یه.