د. حه‌مودی داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه وه‌كو وڵاتێك دابه‌ش نه‌كراو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عیراق بكات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. حه‌مودی داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه وه‌كو وڵاتێك دابه‌ش نه‌كراو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عیراق بكات ودووپاتیكرده‌وه كه هیچ رێگه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نیه ته‌نها پێكه‌وه‌ژیان نه‌بێت له ژێر سایه‌ی عیراقێكی یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆ.
حه‌مودی داوای له هه‌ردوو لیژنه‌ی نه‌وت و دارایی په‌رله‌مان كرد كه پاڵپشتی وه‌به‌رهێنانه‌كانی یابان بكه‌ن به‌تایبه‌تی پرۆژه‌ی غاز وهه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ خێراكردن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێنه‌دانی قه‌رزه‌كانی سه‌ر كۆمپانیاكه، ئاماژه‌شی یه گرنگی به‌هێزكردنی رێگاكانی سوود وه‌رگرتن له شاره‌زایی زانستی وئابوری وژینگه‌یی یابانی كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی یابان ئاماده‌یی وپاڵپشتی خۆی نیشاندا بۆ چالاك كردنی ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان تایبه‌ت به كاراكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی وهه‌ماهه‌نگی له نیوان هه‌ردوولا له داهاتوودا بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی پیشه‌سازی وكشتوكاڵی.