د. هومام حه‌مودی‌: كۆمه‌ڵكوژی‌ سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن تاوانی جه‌نگه‌ وپێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بێته‌ ده‌نگ

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ئیدانه‌ی‌ تاوانی‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ هێزه‌كانی‌ سعودیه‌ له‌ یه‌مه‌ن كرد كه‌ 700 كه‌س بوونه‌ قوربانی‌ وبه‌ ” تاوانێكی‌ جه‌نگی‌” له‌قه‌ڵه‌مدا.
حه‌مودی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا داواشی‌ له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كرد كه‌ ده‌ست به‌جێ بێنه‌ده‌نگ وبڕیاری‌ خێرا بده‌ن بۆ وه‌ستاندنی‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ هاوڵاتیانی‌ سڤیل له‌ یه‌مه‌ن، نیگه‌رانی‌ خۆیشی‌ نیشاندا له‌ بێده‌نگی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنی‌ هاوڵاتیان وتێكدانی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ وگه‌مارۆی‌ نا مرۆڤانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com