سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ دۆره‌ وچه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌كان وچه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی‌ ئاسایش كرد.
 
 له‌دیداره‌كه‌دا به‌ڕێزی‌ گوێبیستی‌ شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌واو سه‌باره‌ت به‌ سروشتی‌ بارودۆخی‌ ناوچه‌كه‌و كێشه‌و پێداویستیه‌كان بوو، وبه‌ڕێزی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ په‌روه‌رده‌یی‌ وته‌ندروستی‌ وكشتوكاڵیدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com