د. هومام حه‌مودی‌ پیرۆزبایی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ موسل له‌ عیراقیه‌كان ده‌كات

ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌ پیرۆزبایی‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ رزگاركردنی‌ موسلی‌ له‌ عیراقیه‌كان كرد.
حه‌مودی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا گووتی‌ كه‌ رزگاركردنی‌ شاری‌ موسل كۆتا قۆناغی‌ له‌ناوبردنی‌ تیرۆریستانه‌ له‌ سه‌ر زه‌وی‌ پێغه‌مبه‌رو پیاو چاكان و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ عیراقیه‌كان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ جارێكی‌ تر ده‌یسه‌لمێنن كه‌ وڵاته‌كه‌یان قابیلی‌ دابه‌شكردن نیه‌.
هه‌روه‌ها حه‌مودی‌ داوایكرد كه‌ هۆكاره‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن له‌جه‌نگدا كارابكرێن وتیشك بخه‌نه‌ سه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ وڵات بۆ رسواكردنی‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌ به‌كرێگیراوانه‌ی‌ دژی‌ گه‌ل و ڵاتمان درۆ و ده‌له‌سه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com