سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داواده‌كات میكانیزمی‌ پێشكه‌وتوو بدۆزرێنه‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزرای‌ پزیشكی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان وهه‌رزان بۆ هاوڵاتیان

له‌میانه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ دیداری‌ په‌رله‌مانی‌ یه‌كه‌م بۆ نوخبه‌ی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی كه‌له‌ژێر دروشمی‌ (به‌رنامه‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌) به‌سترا وژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران و وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ وچه‌ند به‌رپرس وكه‌سانی‌ ئه‌كادیمی‌ ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان داوایكرد كه‌ میكانیزمی‌ پێشكه‌وتوو بدۆزرێنه‌وه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزرای‌ پزیشكی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسان وهه‌رزان بۆ هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ گووتی‌ كه‌ ئێمه‌ سامانێكی‌ مرۆڤی‌ گه‌وره‌مان هه‌یه‌ له‌ پزیشك و فه‌رمانبه‌رانی‌ پیشه‌ ته‌ندروستیه‌كان وئه‌مه‌ش خاڵێكی‌ جیاوازی‌ باشه‌ له‌ نێوان ئێمه‌ و وڵاتانی‌ تردا وئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ ببێته‌ هۆكارو پاڵده‌ر بۆ پێشكه‌شكردنی‌ باشترین خزمه‌تگوزاری‌ بۆ هاوڵاتیان، ئاماژه‌شی‌ به‌ گرنگی‌ پێكهێنانی‌ چه‌ند تیمێكی‌ پزیشكی‌ و سه‌نته‌ری‌ پزیشكی به‌ئامێری‌ نوێ و پێشكه‌وتوو كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌ڵه‌بالغی‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانی‌ حكومی.

WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com