سه‌رۆكی په‌رله‌مان نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمام ئه‌عزه‌م ده‌كات وچاوی به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی بۆ گه‌وره زانایان ده‌كه‌وێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سه‌ردانی گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌مییه‌ی كرد و نوێژی رۆژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمام ئه‌عزه‌م ئه‌بو حه‌نیفه نو‌عمان كرد.
جبوری له دوای ته‌واوبوونی نوێژ گوێبیستی داواكاری وكێشه‌ی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیان بوو كه تایبه‌ت بوون به لایه‌نی ئاسایش وخزمه‌تگوزاری ورێنماییدا كه چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆیان بدۆزرێته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی فیقهی بۆ گه‌وره زانایانی كرد وچاوی به شێخ ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌ها سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه كه‌وت وتاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی ناوخۆ و دۆسیه‌ی ئاواره‌كان وپاڵپشتی مرۆڤی بۆیان كرا.