سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ئاماده‌ی‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نۆیه‌م بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ جیهانی‌ بۆ سه‌حوه‌ی‌ ئیسلامی‌ ده‌بێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئاماده‌ی‌ كاره‌كانی‌ كۆنگره‌ی‌ نۆیه‌م بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ جیهانی‌ بۆ سه‌حوه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نشتیمانی‌ به‌ڕێز عه‌ممار حه‌كیم بوو.
له‌ووته‌یه‌كیدا له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی‌ پێشكه‌شكرد، تێیدا داوای له‌ وڵاتانی‌ دراوسێی‌ عیراق كرد كه‌ زمانی‌ گفتوگۆ بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ئاسایش وپێكه‌وه‌ژیان له‌ ناوچه‌كه‌دا.
 هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ناوچه‌كه‌ پێویستی‌ به‌ گفتوگۆیه‌كی‌ راسته‌قینه‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ هه‌یه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌ هه‌موو شێوه‌كانی‌ ناكۆكی له‌ ناوچه‌كه‌دا، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و گفتوگۆیه‌ به‌بێ‌ مه‌رج پێشوه‌خته‌ ده‌ستپێبكات ته‌نها مه‌رجی‌ نیاز پاكی‌ نه‌بێت له‌پێناو گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری‌ راسته‌قینه‌ وئاماده‌كاری‌ ته‌واو بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو كێشه‌كان.
 جبوری‌ ئاماده‌یی خۆشی‌ نیشاندا وه‌كو سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ئیسلامی‌ له‌ گێڕانی‌ ڕۆڵێكی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ پێگه‌یاندنی‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ وجێبه‌جێكردنی‌ دیدارێكی‌ هاوبه‌ش له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com