سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌ كوردستان ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ حیزب به‌ڕێز سه‌لاحه‌ددین محمد به‌هائه‌ددین كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایشی وڵات وپرۆسه‌ی‌ ڕزگاركردنی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا وهێرشی‌ ئه‌و دواییه‌ی‌ تیرۆریستان بۆ سه‌ر شاری‌ كه‌ركوك كرا.
 هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ ودۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان ودابینكردنی‌ پێداویستیه‌كانی‌ ژیان بۆیان كرا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com