د. هومام حه‌مودی داوا له وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كه‌ین به‌شێك له پله‌ی دامه‌زراندن بۆ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكان ته‌رخان بكه‌ن
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی له ووته‌یه‌كیدا به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵیك له قوتابیانی زانكۆی نه‌هرێن، داوای له وه‌زاره‌ته‌كان كرد كه به‌شێك له پله‌ی دامه‌زراندن بۆ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكان ته‌رخان بكه‌ن.
حه‌مودی له‌دیداره‌كه‌دا گوێبیستی گرنگترین كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م زانكۆكاندا بوو وتاوتوێی چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی فێركاری وئه‌كادیمی كرد وئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشاندا بۆ پاڵپشتیكردنی خواسته‌كانی گه‌نجان.