سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بارودۆخی ئاواره‌كان له‌پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كان تاوتوێ ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی هێزه سیاسیه‌كان پارێزگای كه‌ركوك كرد، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئاواره‌كان ورێكخستنی كاروباریان ودانانی نه‌خشه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی پارێزگاكه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه دۆسیه‌ی ئاواره‌كان له‌عیراق به‌گشتی وكه‌ركوك به‌تایبه‌تی واپێویست ده‌كات كه هه‌موولایه‌ك كاربكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی وپێشكه‌شكردنی هاروكاری بۆیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماده‌بووان تاوتوێی روداوه‌كانی ئه‌و دواییه‌ی شاری كه‌ركوك كرد، به‌تایبه‌تی هێرشی ئه‌و دواییه‌ی داعش كه بووه هۆی زیادكردنی مه‌ینه‌تیه‌كانی خه‌ڵكه‌كه.