ئارام شێخ محمد: دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كان وكوشتنی‌ هاوڵاتیانی‌ سڤیل كارێكی‌ مه‌ترسیداره‌ وپێویسته‌ ئاوڕێكی‌ جددی‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی‌ ئاسایشه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ بدرێته‌وه‌

جێگری سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد له‌به‌یاننامه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا، ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ نه‌جه‌ف وبه‌غدا كه‌ چه‌ندین كه‌س شه‌هیدو برینداربوون رسواو شه‌رمه‌زاركرد، و گووتی‌ ” كه‌ به‌رده‌وام دووپاتمانكرده‌وه‌ كه‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌كان به‌بێ‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كانی‌ له‌م قۆناغه‌ قورسه‌دا زیانێكی‌ گه‌وره‌ به‌ دۆسیه‌ی‌ ئاسایش ده‌گه‌ێنێت وتاوانه‌كانی‌ تیرۆریستان ده‌رهه‌ق به‌ هاوڵاتیان زیاتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها شێخ محمد ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ پێشڕه‌وییه‌كانی‌ سوپاو هێزه‌كانی‌ حه‌شد و پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسڵدا بووه‌ته‌ هۆی‌ تێكشكانی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش وئه‌م گروپه‌ تیرۆریستیه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دات سه‌نگه‌ری‌ نوێ‌ بكاته‌وه‌ وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ تووند له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منیه‌كان و هه‌موو ده‌زگاكانی‌ تری‌ سه‌ربازی‌ كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ وسه‌قامگیری‌ بارودۆخه‌كه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com