سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی ڕه‌وتی سه‌در ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو ده‌كاته‌وه
03سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندێكی ڕه‌وتی سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز زیا ئه‌سه‌دی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دیارترین پێشهاته‌كانی سیاسی وبواری ئاسایشی وڵات وپرۆسهكانی رزگاركردن ویاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ودۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خرانه‌ڕوو.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هه‌موو هێزه سیاسیه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كانی وڵات وپاڵپشتیكردنی پرۆسه‌كانی رزگاركردنی شاری موسڵ وكاركردن بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش به‌ته‌واوه‌تی وده‌ستكردن به قۆناغی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه پرۆسه‌ی سیاسی له‌وڵات پێویستی به دووباره بنیاتنانێكی راسته‌قینه هه‌یه وپێویسته هه‌ڵه‌كانی رابردوو ده‌ستنیشان بكرێن وچاره‌سه‌ر بكرێن به‌جۆرێك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق پارێزراو بێت.