سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و وه‌زیری به‌رگری ده‌كات وگوێبیستی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و وه‌زیری به‌رگری به‌وه‌كاله‌ت فه‌ریق عوسمان غانمی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ تاوتوێكرا وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوانبوو سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی رزگاركردن وڕۆڵی پاڵه‌وانانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش له‌به‌ره‌ی شه‌ڕدا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرۆسه‌كانی رزگاركردن وگواستنه‌وه‌ی دانیشتووان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا وپاراستنی گیانی هاوڵاتیانی به‌رزنرخاند وداوایكرد كه پلانی گونجاو دابنرێت بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رپێچیه‌كان له ناوچه رزگاركراوه‌كاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رزگاركردنی هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدان كرده‌وه به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی حه‌ویجه وناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نبار.
هه‌روه‌ها جبوری پیرۆزبایی له سه‌ركرده‌كانی سوپا كرد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عیراق.