سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عیراقی ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی‌ راگه‌یاندن له‌ پاراستنی‌ یه‌كڕیزی‌ ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ تۆڕی‌ راگه‌یاندنی‌ عیراقی به‌ڕێز عه‌لی‌ شلاه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ كاری‌ تۆڕی‌ راگه‌یاندن وگرنگترین كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م كاره‌كانی‌ ودۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ كێشه‌كان كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ بابه‌تی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ گه‌ل وبه‌هێزكردنی‌ بنه‌مای‌ هاوڵاتیبوون له‌لای عیراقیه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌ت به‌م لایه‌نه‌ كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ راگه‌یاندن رۆڵی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ ببینێت له‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ عیراقیه‌كان وهاندانی‌ یه‌كڕیزی‌ ونه‌هێشتنی‌ جیاوازی‌ و پێشاندانی‌ لایه‌نی‌ پۆزه‌تیڤی‌ بارودۆخی‌ وڵات بۆ هاوڵاتیان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com