سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دوایین ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ گفتوگۆی‌ به‌غدا به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، چاوی‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ جێبه‌جێكاری‌ كۆنگره‌ به‌ڕێز عه‌باس عامری‌ كه‌وت، به‌مه‌به‌ستی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ كۆنگره‌ی‌ گفتوگۆی‌ به‌غدا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژانی‌ 14-15 كانونی‌ دووه‌م 2017 به‌چاودێری‌ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شێخ د. هومام حه‌مودی‌ ببه‌سترێت.

جبوری‌ ماندووبوونی‌ كاربه‌دسه‌تانی‌ لیژنه‌ی‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ كۆنگره‌ وكاری‌ به‌رده‌وامیان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی‌ تێڕوانینی‌ گونجاو بۆ دواڕۆژی‌ عیراق دوای‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا به‌رزنرخاند وگرنگی‌ گفتوگۆ وگوێگرتن بۆ هه‌موو بیروڕا جیاوازه‌كانی‌ عیراقی وعه‌ره‌بی‌ ونێوده‌وڵه‌تی‌ دووپاتكرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com