سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر وپاڵپشتی سه‌ربازی‌ ومرۆڤی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ عیراق له‌گه‌ڵ جێگری‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ جێگری‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق خاتوو ستیفانی‌ ویلیامز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی‌ عیراق وناوچه‌كه‌و پێشهاته‌كانی‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆریستانی‌ داعش وپاڵپشتیكردنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ورۆڵی‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌م جه‌نگه‌دا له‌سه‌ر ئاستی‌ سه‌ربازی‌ ومرۆڤیه‌وه‌ تاوتوێكرا.
هه‌ردوولا قوڵایی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات دووپاتكرده‌وه‌ وسه‌رۆك جبوری‌ رۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌مریكای‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق وهاوكارییه‌كانی‌ له‌بواری‌ مرۆڤی وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ خاتوو ویلیامز رونیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی‌ سه‌قامگیری‌ له‌عیراق وكۆتاییهێنان به‌ تیرۆر له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی‌ وپێشكه‌شكردنی‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌كی‌ مرۆڤی‌ وگرنگیدان به‌ دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كان.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
2017/1/5


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com