سه‌رۆكی په‌رله‌مان: هۆزه‌كان ڕۆڵێكی گرنگیان له‌قۆناغی رابردوودا هه‌بوو وپێویسته له‌قۆناغی داهاتوودا ئه‌و رۆڵه‌یان به‌رده‌وام بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندێكی هۆزه‌كانی زۆربه‌ی پارێزگاكانی عیراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بواری ئاسایش وسیاسی له وڵات‌دا كرا و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئێستا ده‌وڵه‌ت پێویستی به یه‌كڕیزی وهاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیدا هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ئه‌وانه‌ی كه ناكۆكیان له‌نێوان هاوڵاتیاندا دروستكرد وپشتی به‌م خاڵه به‌ست بۆ به‌هێزكردنی خۆی وجێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی بۆ په‌رته‌وازه‌كردنی عیراقیه‌كان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی رونیكرده‌وه كه هۆزه‌كان رۆڵێكی باشیان هه‌بوو له‌قۆناغی رابردوودا وپێویسته له‌قۆناغی داهاتوودا رۆڵی گه‌وره‌و كارایان هه‌بێت.
جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی هۆزه‌كان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی متمانه‌و خۆشه‌ویستی ویه‌كڕیزی نشتیمانی وچه‌سپاندنی سه‌قامگیری له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات‌دا كرده‌وه و رونیكرده‌وه كه وڵات روبه‌ڕوی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێته‌وه وپێویستیمان به‌یه‌كڕیزی هه‌موولایه‌ك هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی گیانی برایه‌تی له‌نێوان چینوتوێژهكانی كۆمه‌ڵگه‌دا وئه‌و كاره‌ش پێویستی به‌ڕۆڵی هۆزه‌كان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان دور له كاریگه‌ری تائیفه‌گه‌ری.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی هۆزه‌كان رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له پاڵپشتیكردنی هۆزه‌كان به‌رزنرخاند وسوپاسی پاڵپشتی راسته‌قینه‌ی به‌ڕێزیان بۆ هۆزه‌كانی عیراقی كرد.