سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: كارده‌كه‌ین بۆ ده‌ركردنی‌ یاسای تایبه‌ت به‌خزمه‌تكردنی‌ جه‌نگاوه‌رو ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ پێشوو وئێستا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاروباری‌ جه‌نگاوه‌رانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ كرد.
جبوری‌ له‌و سه‌ردانه‌یدا ئاگاداری‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كان وبه‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م ئه‌و ده‌زگایه‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ كێشه‌كانی‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كارده‌كات له‌سه‌ر ده‌ركردنی‌ یاسای پێویست بۆ خزمه‌تكردنی‌ جه‌نگاوه‌رو ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ پێشوو وئاماژه‌ی‌ به‌قوربانیدانی‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی‌ سوپا له‌ رابردوو وئێستا بۆ وه‌ڵاتی‌ خۆیان كرد، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ مافه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی‌ پێبدرێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com