ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌دات وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چوار یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 12/1/2017 له‌دووه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌وه‌رزی یاسادانانی دووه‌م و ساڵی یاسادانانی سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 230 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌دات وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چوار یاسا دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن راپۆرتێكی خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه‌ی داواكاری لێپرسینه‌وه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری دا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای لێبوردنی گشتی ژماره (27)ی ساڵی 2016 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو، به‌جۆرێك كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌دانیشتنی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه بدرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌م بۆ یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2008 تایبه‌ت به‌و پارێزگانه‌ی كه هه‌رێمێك پێكناهێنن كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاسایی پێشكه‌شكرابوو ته‌واوكرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای به‌سرا پایته‌ختی ئابوری عیراق ته‌واوكرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان پێشكه‌شكرابوو.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 15/1/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
12/1/2017