سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی دۆسیه‌ی ئاسایش وخزمه‌تگوزاری له‌گه‌ڵ پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیالا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له پارێزگاری دیالا به‌ڕێز موسه‌ننا تمیمی وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێًز عه‌لی داینی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری پارێزگا وچۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ودانانی پلانی پێویست بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش له ناوچه رزگاركراوه‌كان كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر خێراكردن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ودابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆیان.