سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وباڵیۆزی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆڵی‌ په‌رله‌مان له‌ به‌رده‌وامبوونی‌ گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و قه‌یرانه‌كان خسته‌ڕوو

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق به‌ڕێز یان كۆبیتش كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ عیراق له‌سه‌ر ئاستی‌ ئاسایش وسیاسی‌ وپێشهاته‌كانی‌ شه‌ڕی‌ رزگاركردنی‌ موسل له‌ داعش وبارودۆخی‌ مرۆڤی‌ خه‌ڵكی‌ موسل ورۆڵی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ دابینكردنی‌ كه‌لوپه‌لی‌ پێویست بۆ ئاواره‌كان.

هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ كاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ سه‌ره‌تای‌ وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ ئێستادا وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان كار ده‌كات بۆ ده‌ركردنی‌ یاسا گرنگه‌كان له‌وانه‌ یاسای‌ دادگای‌ ئیتیحادی‌ وئه‌نجومه‌نی‌ دادوه‌ری‌ ویاسای‌ بیمه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وچه‌ندین كاری‌ تری‌ گرنگی‌ بواری‌ یاسادانان وچاودێریدا.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com