سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان: پێویسته‌ دانیشتووان ڕۆڵی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ببینن له‌ چه‌سپاندنی‌ ئاسایش وسه‌قامگیری له‌ شاره‌كه‌دا

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك هۆز و نوێنه‌رانی‌ شاری‌ ئه‌عزه‌میه‌ له‌ به‌غدا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی‌ ڕۆڵی‌ هۆزه‌كان له‌ چه‌سپاندنی‌ برایه‌تی‌ له‌نێوان هه‌موو چین و توێژه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا وهه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغێكی‌ نوێ كرده‌وه‌.

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ سه‌رۆك هۆزه‌كان چه‌ندین دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ وبه‌ڕێوه‌به‌ردن وئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌عزه‌میه‌ رۆڵی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان ببینن له‌ پاراستنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌یان و خواستی‌ په‌رله‌مانی‌ دووپاتكرده‌وه‌ له‌ ده‌ركردنی‌ یاسا گرنگه‌كان له‌م وه‌رزه‌ی‌ یاسادانانیدا به‌جۆرێك كه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌لی‌ عیراق بكات.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ وڵات پێویستی‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ گیانی‌ لێبورده‌یی‌ وپێكه‌وه‌ژیانی‌ ئاشتیانه‌ له‌نێوان هه‌موو توێژه‌كانی‌ گه‌لی‌ عیراق هه‌یه‌ وئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ چه‌ند یاسایه‌كی‌ گرنگ جێبه‌جێ ده‌كرێت وه‌كو یاسای بیمه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ وهه‌مواركردنی‌ یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ كه‌ كێشه‌ی‌ قه‌واره‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com