ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌نگ له‌ یاسایه‌ك ده‌دات وكۆتایی‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ یاسای به‌پیشه‌بوونی‌ وه‌رزشی‌ دێنێت

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/1/2017 له‌سێیه‌م دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ له‌وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ دووه‌م و ساڵی‌ یاسادانانی‌ سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 223 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسایه‌ك ده‌دات وكۆتایی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاسایه‌ك دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای‌ دانیشتنه‌كه‌ سه‌رۆك جبوری‌ پیرۆزبایی‌ له‌ په‌رله‌مانتار ئه‌حلام حوسه‌ینی‌ كرد به‌بۆنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ رۆشنبیری‌ وپه‌روه‌رده‌ وكۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عه‌ره‌بی.
دواتر په‌رله‌مانتار خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د به‌یاننامه‌یه‌كی‌ به‌ناوی‌ پارێزگای‌ به‌سرا خوێنده‌وه‌ تێیدا ئاماژه‌ی‌ به‌ كه‌می‌ ده‌رمانی‌ تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشی‌ شیرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ به‌سرا كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن پرۆژه‌ یاسای چونه‌ناوه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ عیراق بۆ رێكه‌وتننامه‌ی‌ لیسته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ پێكدادان له‌ ده‌ریاكاندا له‌ ساڵی‌ 1972 په‌سه‌ند كرد.
له‌لایه‌كی‌ تر ئه‌نجومه‌ن خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پێشنیاری‌ یاسای پیشه‌یی وه‌رزشی‌ كه‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رزش ولاوان پێشكه‌شی‌ كردبوو ته‌واو كرد.
دواتر دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 16/1/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
15/1/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com