ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یاسای پاراستن له توندوتیژی خێزانی وڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به روداوی حوسه‌ینیه‌كه‌ی داقۆق دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/1/2017 له‌چواره‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌وه‌رزی یاسادانانی دووه‌م و ساڵی یاسادانانی سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 222 په‌رله‌مانتار،كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای پاراستن له توندوتیژی خێزانی هێنا وڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ته‌كیه‌و وحوسه‌ینیه‌ی (ئیلخانی) له سه‌نته‌ری قه‌زای داقوق خسته‌ڕوو.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌نگیدا له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای ده‌ستنیشانكردنی به‌شی پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ر وبه‌رهه‌م نه‌هێنه‌ری نه‌وت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌وت و وزه ولیژنه‌ی هه‌رێم وئه‌و پارێزگانه‌ی هه‌رێمێك پێكناهێنن پێشكه‌شكرابوو بۆ حكومه‌ت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌نجومه‌ن ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له ده‌ركردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (11)ی ساڵی 2007 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكراوه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای لێبوردنی گشتی ژماره (27)ی ساڵی 2016 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك وتاوتوێكردنی پرۆژه یاسای پاراستن له توندوتیژی خێزانی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ئافره‌ت وخێزان ومنداڵ ومافی مرۆڤ ویاسایی وئه‌وقاف وكاروباری ئاینی ولیژنه‌ی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌شكرابوو.
دواتر په‌رله‌مانتار نیازی معمار ئۆغلۆ راپۆرتێكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی خوێنده‌وه سه‌باره‌ت به روداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی ته‌كیه‌و حوسه‌ینیه‌ی (ئیلخانی) له سه‌نته‌ری قه‌زای داقۆق.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی سێشه‌ممه 24/1/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
16/1/2017