سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ شاندێكی‌ په‌یمانگای‌ كه‌نه‌دی‌ بۆ ناوبژیوانی‌ ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ په‌یمانگای‌ كه‌نه‌دی‌ بۆ ناوبژیوانی‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چۆنیه‌تی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ده‌زگاكانی‌ یاسادانان وئاماده‌كردنی‌ كادری‌ پسپۆر بۆ هه‌موو كه‌رته‌كانی‌ حكومی‌ كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ میوان راپۆرتێكی‌ فراوانی‌ سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ عیراق وئه‌نجامی‌ چالاكیه‌كانی‌ پێشكه‌شكرد، له‌پێناو ئاماده‌كردنی‌ كادری سه‌ركرده‌ له‌پارێزگا جیاجیاكانی‌ عیراق وبه‌هاوكاری‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌م پارێزگانه‌.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی‌ ده‌زگاكانی‌ یاسادانان كرده‌وه‌ وگووتی‌ كه‌ گرنگیدان به‌ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وئه‌نجامدانی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ كادری‌ سه‌ركرده‌ له‌م ناوچانه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ باشتر بۆ هاوڵاتیان.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com