جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد پێشوازی له باڵیۆزی كوریا له عیراق ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازیكرد له باڵیۆزی وڵاتی كوریای باشوری له به‌غدا به‌رێز (سۆنغ وونغ یۆب) وراوێژكاری باڵیۆزخانه به‌ڕێز ئان هۆن كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند بابه‌تێكی هاوبه‌ش كرا له‌وانه سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له‌لایه چه‌پی شاری موسڵ، ودۆسیه‌ی هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان وهه‌دوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی فراوانی هاوكاری هاوبه‌ش وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆك دووپاتیكرده‌وه كه پاككردنه‌وه‌ی عیراق له تیرۆر ته‌نها پێویسته به كاته وپێشكه‌وتن له سه‌نگه‌ری شه‌ڕدا به‌رده‌وامه و گووتی كه زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر خۆ ئاماده‌كردن بۆ قۆناغی دوای داعش وئێمه توانیمان هه‌نگاوی گه‌وره له‌بواری پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بنێین.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی كوریا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی عیراقی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی تایبه‌ت به رزگاركردنی موسڵ وخواستی وڵاته‌كه‌ی پێشاندا له فراوانكردنی هاوكاری هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پلان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌وره له‌بواری ژێرخانی ئابوری وهه‌ردوو كه‌رتی ته‌ندروستی وپه‌روه‌رده‌یی وپاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق وگه‌له‌كه‌ی دووباره‌كرده‌وه.