سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان جه‌خت له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ مرۆڤی‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌میانه‌ی‌ دیداریدا له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌ پارێزگای‌ سه‌لاحه‌ددین، جه‌ختی‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ مرۆڤی‌ كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.
هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ چه‌ند بابه‌تێكی‌ تر كرا به‌تایبه‌تی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاسایش وخزمه‌تگوزاری‌ وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ شوێنی‌ خۆیان.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت پارێزگای‌ سه‌لاحه‌ددین گرنگی‌ زیاتری‌ پێبدرێت بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ژێرخانی‌ ئابوری‌ وئاسانكردنی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان وجه‌ختی‌ له‌سه‌ر گرنگیدان به‌ دۆسیه‌ی‌ مرۆڤی‌ كرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com