ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران یاسای‌ چه‌ك په‌سه‌ند ده‌كات وپسیارێكی‌ زاره‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ بانقی‌ ناوه‌ندی‌ ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28/1/2017 له‌حه‌وته‌مین دانیشتنی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ له‌وه‌رزی‌ یاسادانانی‌ دووه‌م و ساڵی‌ یاسادانانی‌ سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی‌ 223 په‌رله‌مانتار، ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای‌ چه‌ك ده‌دات كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ به‌رگری‌ وئاسایش ویاساییه‌وه‌ پێشكه‌شكرابوو، هه‌روه‌ها پسیارێكی‌ زاره‌كی‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی‌ ئاراسته‌ی‌ پارێزگاری‌ بانقی‌ ناوه‌ندی‌ به‌ڕێز عه‌لی‌ محسن ئیسماعیل كرا.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنه‌كه‌ بۆ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 30/1/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق
28/1/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com