سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ وه‌زیری لاوان و وه‌رزش: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردن له‌سه‌ر یاریگاكانی عیراق
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له وه‌زیری لاوان و وه‌رزش به‌ڕێز عه‌بدولحسێن عه‌بتان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كاری وه‌زاره‌ت و چۆنیه‌تی به‌رزكردنی ئاستی وه‌رزشی كرا و جه‌نابی وه‌زیر شیكردنه‌وه‌یه‌كی پوختی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وگرنگترین كێشه‌كان پێشكه‌شكرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ وكارانه دووپاتكرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی وه‌رزشی عیراق وره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی عیراق له بۆنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان پاڵپشتیكه‌رێكی سه‌ره‌كیه بۆ وه‌زاره‌ت وبزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی لهههوڵهكانیاندا بۆ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌كردن له‌سه‌ر یاریگاكانی عیراق.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی رونیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردن وبه‌هێزكردنی وه‌رزش و وه‌رزشوانانی عیراق وگووتی كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای لیژنه‌ی پارالۆمپی نشتیمانی عیراقی ده‌درێت، هه‌روه‌ها تاوتوێی راپۆرتی پێشنیاری یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جه‌نابی وه‌زیر سوپاس وپێزانینی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ پاڵپشتیكردنی له بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی وهیوای خواست هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی عیراق.