سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له سه‌رۆكی كڵێسای كلدانیدا: په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاساكاندا كارده‌كات بۆ پاراستنی مافی هه‌موو كه‌مینه‌كان وچه‌سپاندنی یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موو هاوڵاتیاندا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، پێشوازی له سه‌رۆكی كڵێسای كلدانی بهتریارك مار لویس ساكۆ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی ئاسایش وسیاسی وڵات وبارودۆخی مه‌سیحیه‌كان ودۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شاره‌كانی خۆیان دوای رزگاركردنی له‌تیرۆریستانی داعش وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستان‌دا له‌شاری موسڵ كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه مه‌سیحیه‌كان به‌شێكی ره‌سه‌نی عیراقن وپاراستنی گیان وسامانیان ئه‌ركێكه له‌سه‌ر ئه‌ستۆی هه‌موومان وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی یاساكانه‌وه كارده‌كات له‌سه‌ر پاراستنی هه‌موو كه‌مینه‌كان وچه‌سپاندنی یه‌كسانی ودادوه‌ری له‌نێوان هه‌موو رۆڵه‌كانی وڵات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بهتریارك ساكۆ ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد له كۆكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق له‌رێگه‌ی سیاسه‌تی ئارام وگفتوگۆی بنیاتنه‌ر وهه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وگه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ سروشتی خۆی له ناوچه رزگاركراوه‌كان.