ئارام شێخ محمد پێشوازی له نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد، له‌نووسینگه‌ی خۆی له سلێمانی، پێشوازی له نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرج بۆستن كرد.
ولهدیدارێكدا بۆستن رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی گوێبیستنی بۆچوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه له‌هه‌مبه‌ر بارودۆخی وڵات به‌گشتی، هه‌روه‌ها تاوتوێی بارودۆخه‌كه به‌گشتی كرا بۆ ره‌خساندنی زه‌مینی گونجاو بۆ پرۆسه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ محمد ئاماژه‌ی به بابه‌تێكی گرنگ كرد ئه‌ویش جه‌خت كردنه له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وقهلاچۆكردنی تیرۆر وتوندڕه‌وی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جۆرج بۆستن نیگه‌رانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر بارودۆخی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی ونێردهكهی چاودێری پێشهاته سیاسیه‌كان وئابوریه‌كان ده‌كات وبه‌رده‌وامی پاڵپشتیكردنی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان ونه‌هێشتنی مه‌ینه‌تیه‌كانی دانیشتووانی هه‌رێم.
له‌كۆتاییدا جێگری سه‌رۆك ستایشی رۆڵی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان وپێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆڤی خێرا بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێم وعیراق.