سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ شه‌هیدان: ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ڕێگای‌ ده‌ركردنی‌ یاساكاندا به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م گرنگی‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدان ده‌دات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ شه‌هیدان: ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ڕێگای‌ ده‌ركردنی‌ یاساكاندا به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م گرنگی‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ شه‌هیدان ده‌دات
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ شه‌هیدان له‌عیراق خاتوو ناجیحه‌ عه‌بدولئه‌میر شمه‌ری‌ وشاندی یاوه‌ری‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ كرا كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ سووككردنی‌ مه‌ینه‌تی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان له‌عیراق.
شاندی‌ میوان شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ سه‌باره‌ت به‌ كاری‌ ده‌زگای‌ شه‌هیدان وكێشه‌كانی‌ له‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا پێشكه‌شكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كاره‌كانی‌ ده‌زگای‌ شه‌هیدان وفه‌رمانگه‌كانی‌ به‌رزنرخاند ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌موو كێشه‌كان، هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ په‌رله‌مان به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م گرنگی‌ به‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان ده‌دات له‌رێگه‌ی‌ ده‌ركردنی‌ یاساكان بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌موو ئه‌و توێژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ بگرێته‌وه‌ كه‌ تیرۆر كردوویه‌تی‌ به‌ئامانج.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ده‌زگای‌ شه‌هیدان به‌دواداچوون وپاڵپشتیكردنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بۆ خێزان وكه‌سوكاری‌ شه‌هیدان به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com