ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت وئاراسته‌كردنی پسیارێكی زاره‌كی بۆ ئه‌مینداری به‌غدا دواده‌خات
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 7/2/2017 له‌نۆیه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌وه‌رزی یاسادانانی دووه‌م و ساڵی یاسادانانی سێیه‌م به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 185 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت وئاراسته‌كردنی پسیارێكی زاره‌كی بۆ ئه‌مینداری به‌غدا دواده‌خات.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر یازده مادده له‌یاسای سه‌ندیكای ئه‌كادیمیه‌كانی عیراقی دا، كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وخوێندنی باڵا‌و ویاسایی وداراییه‌وه پێشكه‌شكرابوو وبڕیاردرا كه له‌دانیشتنی داهاتوودا كۆتایی به ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌كانی تر بهێندرێت پاش ئه‌نجامدانی هه‌مواركردنه‌كان وپێگه‌یاندنی یاساكه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیاری یاسای به‌كارخستنی هه‌ڵگرانی بڕوانامه هێنا كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی خوێندنی باڵا‌و وتوێژینه‌وه‌ی زانستی وداراییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
ئه‌مه‌و پسیاری زاره‌كی كه بڕیاربوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار حه‌نان فه‌تلاوی ئاراسته‌ی ئه‌مینداری به‌غدا بكرێت خاتوو زیكرا عه‌لوش دواخرا، ئه‌ویش به‌پێی داواكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه پێشكه‌شكرابوو به‌هۆی سه‌ردانی ئه‌مینداری به‌غدا بۆ شاری عه‌ممانی پایته‌ختی ئۆردن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێناو وتاوتوێی پێشنیاری یاسای یه‌كێتی په‌رله‌مانیه‌كانی عیراقی كرد كه له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ویاسایی وكاروباری په‌رله‌مانتاران پێشكه‌شكرابوو.
دواتر دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 9/2/2017 هه‌ڵگیرا
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
7/2/2017