سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ رێكخراوی‌ هیومه‌ن رایتس ووتش ده‌كات وگرنگیدانی‌ خۆی‌ به‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ باشتركردنی‌ باری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ عیراق پێشانده‌دات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ شاندی‌ رێكخراوی‌ هیومه‌ن رایتس ووتش كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دۆسیه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ عیراق وچۆنیه‌تی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ سه‌رپێچیه‌كانی‌ بواری‌ ئه‌و دۆسیه‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ میكانیزمی‌ به‌به‌ڵگه‌كردنی‌ سه‌رپێچیه‌كان له‌ گرتووخانه‌ وسه‌ربازگه‌كانی‌ ده‌ستگیركردندا كرا.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ په‌له‌كردن له‌ ده‌ركردنی‌ یاسای‌ تایبه‌ت به‌ په‌ره‌پێدانی‌ باری‌ مافی‌ مرۆڤ ودژایه‌تیكردنی‌ ووتاری‌ هاندان بۆ توندوتیژی‌ وتیرۆر.
سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ ده‌ستگیراوه‌كان، جبوری‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان گرنگی‌ به‌دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو ده‌دات بۆ زانینی چاره‌نووسی ده‌ستگیراوه‌كان وسنورداركردنی‌ سه‌رپێچیه‌كان له‌ گرتووخانه‌كاندا وئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی‌ ئه‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ كۆمسیۆنی‌ مافی‌ مرۆڤ رۆڵی‌ زیاتر ببینێت و به‌شداری‌ كارای‌ هه‌بێت له‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ سه‌رپێچیه‌كان وپێشكه‌شكردنی‌ بۆ په‌رله‌مان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی‌ میوان رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌ ده‌ركردنی‌ یاسا تایبه‌ته‌كان به‌ باشتركردنی‌ باری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ له‌ عیراق به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com