ئارام شێخ محمد تاوتوێی پێوه‌ری پێویست بۆ دیاریكردنی پاڵێوڕاوان بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد سه‌رۆكی لیژنه‌ی پسپۆڕانی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له هۆڵی ده‌ستوری به‌ست بۆ تاوتوێكردنی پێوه‌ره‌كانی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی پاڵێوڕاوانی نوێ بۆ كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێزی قۆناغه‌كانی میكانیزمی كارپێكراو بۆ فۆرمه پێشكه‌شكراوه‌كه به‌پێی رێوشوێنی یاساییه‌كان وبه‌پێی یاسای ژماره (11)ی 2007 هه‌مواركراو خسته‌ڕوو.
دواتر به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێی میكانیزمی كاری لیژنه وده‌ركردنی فۆرمی پێشكه‌شكردن وپابه‌ندبوون به شه‌فافیه‌ت وسوودوه‌رگرتن له رێكخراوه‌كانی خاوه‌ن شاره‌زایی كرد.